ڕۆژانه خواردنی گوێز بۆ ته‌ندروستی باشه
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئیسپانی ئه‌نجامدراو ده‌ریده‌خات، که مرۆڤ ڕۆژانه به خواردنی بڕێکی باش‌له گوێز خۆی له کێشه ته‌ندروستییه‌کان ده‌پارێزێت.
ناوه‌ڕۆکی لێکۆڵینه‌وه‌ی بڵاوکراوه له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Archives of Internal Medicine" ئاماژه به سیسته‌می خۆراکی ده‌ریایی ناوه‌ڕاست ده‌دات، که بڕێکی یه‌کجار زۆر له میوه و ماسی و گوێز له خۆ ده‌گرێت و به‌یه‌كێك له سیسته‌مه خۆراکییه ته‌ندروستییه‌کان داده‌نرێت. به‌هۆی په‌یڕه‌وکردنی سیسته‌می ده‌ریایی ناوه‌ڕاسته‌وه مرۆڤ خۆی له به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی کۆلیسترۆل و شه‌کره ده‌پارێزێت.
سوودمه‌ندییه‌کانی خواردنی گوێز پێشتر به‌شێوه‌یه‌کی زانستی سه‌لمێنرابوو، به‌ڵام توێژه‌رانی زانکۆی "Rovira i Virgili" له ئسپانیا ویستویانه کاریگه‌ری ئه‌و خۆراکه به‌تامه له‌سیسته‌می خۆراکی 1200 خۆبه‌خشکه‌ر بزانن.
توێژه‌ران به‌شداربووه‌کانیان به‌سه‌ر سێ گروپدا دابه‌شکرد: داوا له به‌شداربووانی گروپی یه‌که‌م کرا، سیسته‌مێکی خۆراکی چه‌ور په‌یڕه‌و بکه‌ن، له‌کاتێکدا گروپی دووه‌م په‌یڕه‌وی سیسته‌می ده‌ریایی ناوه‌ڕاستیان کرد، که ئه‌وانیش هه‌فتانه یه‌ك لیتر ڕۆنی زه‌یتونیان ده‌خوارد. به‌شداربووانی گروپی سێیه‌میش داوایان لێ‌کرا، سیسته‌می خۆراکی خۆیان به 300 گرام له گوێز ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن.
هاوکات داوا له هیچ کام له گروپه‌کان نه‌کرا، پابه‌ندی یه‌که‌یه‌کی گه‌رمایی دیاریکراو ببن.
پاش ساڵێك بۆ توێژه‌ران ده‌رکه‌وت، که باری ته‌ندروستی به‌شداربووانی گروپی یه‌که‌م به‌ڕێژه‌ی له %2 باشبووه و به‌شداربووانی گروپی دووه‌میش ته‌ندروستیان به‌ڕێژه‌ی له 6.7% باشتربووه، له‌کاتێکدا به‌شداربووانی گروپی سێیه‌م ته‌ندروستییان به‌ڕێژه‌ی له 13.7% باشتربوون.
به‌شداربووانی گروپی سێیه‌میش دابه‌زاندنیان له کێشیان ڕووینه‌دابوو، به‌ڵام ڕێژه‌ی کۆلیسترۆل و په‌ستانی خوێنیان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو دابه‌زیووه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home