
دانه‌ری ئه‌م مه‌ته‌ڵه "ئه‌لبه‌رت ئه‌نشتاین"ه وه به وته‌ی خۆشی %2 ی خه‌ڵکی جیهان ده‌توانن وه‌ڵامی ئه‌م مه‌ته‌ڵه بده‌نه‌وه.هیچ گاڵته و گه‌پێك له‌م مه‌ته‌ڵه‌دا نیه، ته‌نها مه‌نطق وه ورده‌کاری ده‌توانێت بتان گه‌یه‌نێته ئه‌نجام.جا به‌ڕێزان بزانین ئێمه ده‌توانین که‌سێک بین له‌و %2 که‌سه‌ی سه‌ر زه‌وی که ده‌توانین بگه‌ینه ئه‌نجام.له گه‌ڕه‌کێکدا 5 خانووی تێدایه، هه‌ر خانووه‌ی که‌سێکی لێ ده‌ژی که هه‌ریه‌که‌یان و خه‌ڵکی وڵاتێکه.ئه‌م 5 که‌سه هه‌رتیه‌که‌یان خواردنه‌وه، میوه، وه حه‌یوانێکی جیاوازیان هه‌یه له ماڵه‌وه.پرسیار: کام له‌و خاوه‌ن ماڵانه له‌ماڵه‌وه ماسی به‌خێو ده‌که‌ن؟
ئاسانکاری:1. ئه‌و که‌سه‌ی که خه‌ڵکی ئینگلستانه له ماڵه ڕه‌نگ سوره‌که‌دا ده‌ژی..2. ماڵه سویدیه‌که سه‌گێکیان هه‌یه..3. ماڵه دانمارکیه‌که چا ده‌خۆنه‌وه...4. ماڵه سه‌وزه‌که ده‌که‌وێته ده‌ستی چه‌پی ماڵه سپی یه‌که‌وه..5. ئه‌و ماڵه‌ی که‌له خانووه سه‌وزه‌که‌دا ده‌ژین، قاوه ده‌خۆنه‌وه..6. ئه‌و ماڵه‌ی که میوه‌ی مۆز ده‌خۆن له‌ماڵه‌وه بولبول به‌خێو ده‌که‌ن..7. ئه که‌سه‌ی له ماڵه زه‌رده‌که‌دا ده‌ژی ئاو ده‌خواته‌وه..8. ئه‌و که‌سه‌ی که له خانووی ناوه‌ڕاستدا ده‌ژی شیر ده‌خواته‌وه..9. ئه که‌سه‌ی که خه‌ڵکی نه‌رویجه له خانوی یه‌که‌مدا ده‌ژی..10. ئه‌و که‌سه‌ی که هه‌رمێ ده‌خوات دراوسێی ئه‌و که‌سه‌یه که پشیله به‌خێو ده‌کات..11. ئه‌و که‌سه‌ی که ئه‌سپ به‌خێو ده‌کات، دراوسێی ئه‌و که‌سه‌یه که سێ‌و ده‌خوات..12. ئه‌و که‌سه‌ی که پرته‌قاڵ ده‌خوات کۆلا ده‌خواته‌وه..13. ماڵه ئه‌ڵمانیه‌که کیوی ده‌خوات..14. ماڵه نه‌رویجیه‌که دراوسێی ماڵه ڕه‌نگ شینه‌که‌ن..15. ئه‌و که‌سه‌ی که هه‌رمێ ده‌خوات، دراوسێکه‌ی ئاو ده‌خواته‌وه..به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که وه‌ڵامه‌که‌ی ده‌ست که‌وت له‌به‌شی سه‌رنج بینوسێت، تا بزانین کێ ده‌بێته یه‌کێک له‌و %2 که‌سه‌ی جیهان
سه‌رجاوه
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home