ساڵی 2008 وه‌ك ساڵێكی مێژوویی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان دێته ئه‌ژمار، چونكه له‌و ساڵه‌دا به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت بۆ یه‌كه‌مینجار له به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌دا (كه تا ئێستا وه‌ك قه‌ڵای به‌رزی میدیا ده‌هاته ئه‌ژمارو شكستهێنانی به نامموكین ده‌ژمێردرا) پێشكه‌وت‌و بووه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی به‌ده‌ستهێنانی هه‌واڵه ناوچه‌یی‌و جیهانییه‌كان.لێكۆڵینه‌وه‌كانی دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی Pew نیشانی ده‌دات كه ساڵی 2008 خه‌ڵك به‌كارهێنانی ئینته‌رنێتیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌واڵ پێ باشتربووه له رۆژنامه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ته‌له‌فیزیۆن پێگه‌ی 70%ی خۆی ماوه‌ته‌وه.لێكۆڵینه‌وه‌ی «پاڵدانه‌وه‌ی ئابووری ئه‌مإۆ له‌سه‌ر ئینته‌رنێت» كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی هریس‌و ئینته‌له‌وه ئه‌نجامدراوه نیشانده‌دات كه زۆربه‌ی خه‌ڵك له ئه‌مریكا بوونی ئینته‌رنێت بۆ ئه‌نجامدانی كاروباره ئابوورییه‌كان به پێویست ده‌زانن‌و پێیانوایه كاركردن له‌سه‌ر ئینته‌رنێت له بینینی ته‌له‌فیزیۆن به‌سوودتره.ئامارێكی سه‌رنجإاكێش له‌وباره‌یه‌وه خراوه‌ته به‌رده‌ست كه نیشانده‌دات 67%ی كه‌سانی 18 تا 34 ساڵ، 57%ی كه‌سانی 35 تا 44 ساڵ‌و 52%ی كه‌سانی سه‌روو 45 ساڵ له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا به‌رده‌وام به‌كارهێنانی ئینته‌رنێتیان پێ باشتربووه له بینینی ته‌له‌فیزیۆن.له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا هاتووه كه 65%ی ئه‌و كه‌سانه هه‌ست ده‌كه‌ن بێ ئینته‌رنێت توانای ژیان به‌سه‌ربردنیان نییه‌و 71% یش هه‌بوونی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی به ئینته‌رنێت وه‌ك لاپ‌تۆپ بۆ ئه‌نجامی كاره ئابوورییه‌كانیان به گرنگ وه‌سفده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها 91%ی هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌مریكا له‌وبإوایه‌دان كه به‌كارهێنانی ئێنته‌رنێت لانیكه‌م یه‌كێك له كاره‌كانی ژیانیان وه‌ك په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی، كإینی كه‌لوپه‌ل و...هتد ئاسانتر كردووه.ئه‌و لێكۆڵیه‌وه‌یه له‌سه‌ر 2 هه‌زارو 119 كه‌س له دانیشتووانی وڵاتی ئه‌مریكا له ته‌مه‌نی 18ساڵ بۆ سه‌ره‌وه ئه‌نجامدراوه
سه‌رجاوه
هاولاتی
1 Comments:
At 9 July 2009 at 07:04 ,
Hossien Hossieni said...
thanks my friend for your writing good luck
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home