ته‌كنه‌لۆژیا یارمه‌تی نابینایان ده‌دات بۆ بینین

به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی (DW) ئه‌ڵمانیا، پزیشكه‌كانی زانكۆی "تۆبینچین"ی ئه‌و وڵاته توانیویانه به یارمه‌تی چه‌ند پارچه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی پێشكه‌وتوو، توانای بینین بۆ نابینایان بگه‌ڕێننه‌وه
ئه‌و پزیشكانه پارچه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی پێشكه‌وتوویان له ژێر تۆڕی چاو داده‌نێن، كه به‌هۆیه‌وه نابینایان ده‌توانن شته‌كان بناسنه‌وه و ته‌نانه‌ت ده‌قه‌كان بخوێننه‌وه
شاره‌زایان ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه‌یان به هه‌نگاوێكی گه‌وره بۆ پێشكه‌وتنی ته‌نه‌لۆژیای چاندنی ئامێر له چاو داناوه
پرۆفیسۆر (ئایبێر هارت تسرینه‌ر) سه‌رۆكی گرووپه‌كه، گوتوویه‌تی: "توانیومانه یه‌كێك له نه‌خۆشه‌كانمان له نابینایی رزگار بكه‌ین كه له‌یاسادا پێناسه‌ی نابینایی بۆ كراوه و ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و پارچه ئه‌لیكترۆنییه‌وه بووه"
ئه‌و ئامێره‌ئه‌لیكترۆنییه كه وردییه‌كه‌ی زیاتر له هه‌زار و 500 خانه‌یه و قه‌باره‌كه‌ی سێ ملم به سێ ملمیه و له نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك كه 4 كاتژمێری خایاندووه ئه‌و پارچه ئه‌لیكترۆنییه بۆ نه‌خۆشه‌كه داندراوه
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home