جۆرێکی نوێ له ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زن گه‌ردوونناسان سه‌رسام ده‌کات

ماوه‌یه‌کی زۆره به‌شێوازی تیۆری ده‌زانرێت، که جۆرێکی دیکه‌ی له ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زن بوونی هه‌یه، به‌ڵام تاکو ئێستا گه‌ردوونناسان نه‌یانتوانیوه ئه‌م بیردۆزه‌یه بسه‌لمێنن: ئێستا توێژه‌ران له‌باوه‌ڕه‌دان، که ئه‌وان جۆرێکی ده‌گمه‌نیان له ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زن ئاشكرا کردبێت. له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌شدا ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌وره به‌بێ جێهێشتنی هیچ پاشماوه‌یه‌ك پارچه‌پارچه ده‌بێت.
"Avishay Gal-Yam" و هاوه‌ڵه‌کانی له په‌یمانگای "Weizmann" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Nature"دا نووسیویانه، که ئه‌وان ده‌رئه‌نجامی ڕاچاوکردنی گه‌ردوون بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که جۆرێکی دیکه‌ی له ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زن له گه‌ردووندا بوونی هه‌یه. له‌م ته‌قینه‌وه مه‌زنه‌شدا ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌وره، که 200 ئه‌وه‌نده‌ی خۆر قورسه، پارچه‌پارچه‌بووه. ئه‌م ڕووداوه‌ش ده‌چێته ڕیزی ته‌قینه مه‌زنه ناسراوه‌کانه‌وه، که به "pair instability supernova" ناوده‌برێن.
له هه‌ڵسه‌نگاندنی داتا ده‌ستکه‌وتووه‌کانه‌وه توێژه‌ران هیواخواستن، که زانیاری زیاتریان له‌هه‌مبه‌ڕ دروستبوونی گه‌ردوون ده‌ستبکه‌وێت. ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زنی ڕاچاوکراویش به‌ناوی "SN 2007bi" ده‌ناسرێت و توێژه‌ران له نیسانی 2007دا پرشنگه‌که‌یان به‌دیکردبوو.
له‌ڕێگای ڕۆشنایی به‌هێزی ته‌قینه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنی ڕۆشنایی توێژه‌ران توانییان بارسته‌ی ئه‌ستێره‌ی ته‌قیوو به 200 ئه‌وه‌نده‌ی بارسته‌ی خۆر ده‌ستنیشان بکه‌ن. به‌مجۆره‌ش "SN 2007bi" قورسترین ته‌نه له گالاکسییه‌کی خۆیدا، که نزیکه‌ی چوار ملیۆن ساڵی تیشکی له زه‌وییه‌وه دووره.
گه‌ردوونناسان له‌و باوه‌ڕه‌دان، که کۆتایی کتوپڕی ئه‌ستێره‌که ده‌کرێت به‌شێوازێکی دیکه ڕوویدا بێت، جوداتر له زۆربه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌کانی دیکه. بێگومان ئه‌ستێره‌یه‌کی وه‌ها مه‌زن به‌جۆرێك ده‌ته‌قێته‌وه، که چینی ده‌ره‌وه‌ی بۆ ناو گه‌ردوون به‌خێراییه‌کی زۆر ده‌هاوێژێت و له‌چه‌قی بنه‌ڕه‌تی ته‌نی ئاسمانی‌دا کونێکی ڕه‌ش یان ئه‌ستێره‌یه‌کی نیوترۆنی لێ ده‌مێنێته‌وه.
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home