
كۆمپانیای گۆگڵ هه‌وڵده‌دات له‌ماوه‌یه‌كی نزیكی ساڵی داهاتوودا مۆبایلی تایبه‌ت به‌خۆی دروست بكات و ڕاسته‌وخۆ به كڕیار‌و هاوبه‌شه‌كانی بفرۆشێت. ڕۆژنامه‌ی "وۆل ستریت جۆرنال" له‌چه‌ند سه‌رچلوه‌یه‌كی گۆگڵه‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه "مۆبایلی جۆری نه‌كساس وه‌ن كه كۆمپانیای ته‌له‌فوناتی (ئێژ تی سی) دروستیده‌كات، له‌سه‌ر سیسته‌می كاركردنی ئه‌ندرۆیدی سه‌ر به كۆمپانیاكه كارده‌كات". ڕۆژنامه‌كه ڕایگه‌یاند "ڕه‌نگه ئه‌م كاره‌ی كۆمپانیای گۆگڵی سه‌رمه‌شق و پێشه‌نگ له بواری گه‌ڕان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، ته‌حه‌ددایه‌ك بێت بۆ كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی شه‌پۆلی بێته‌لی وه‌ك "سبرێنت و فیرزۆن" و، كۆمپانیاكانی دروستكردنی ته‌له‌فۆنی جوان و ڕه‌نگینی وه‌ك كۆمپانیای (ئه‌پڵ). ئه‌م هه‌نگاوه به سه‌ره‌تاو ده‌ستپێكێكی نوێی ڕاسته‌خۆ داده‌نرێت بۆ كۆمپانیای سه‌رمه‌شق له بواری ریكلام و ئاگاداری و ڕاگه‌یه‌ندنه‌كان له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه كه زۆر به ده‌گمه‌ن كه‌لوپه‌ل به هاوبه‌شه‌كانی ده‌فرۆشێت. سیسته‌می ئه‌ندرۆیدی كۆمپانیای گۆگڵ، له‌مدواییانه‌دا گرنگییه‌كی زۆر‌و به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی له جیهان و دونیای دروستكردنی مۆبایلدا، به‌جۆرێك كه مۆبایلی (مۆتۆرۆلا) و(سۆنی ئه‌ریكسۆن) وه‌ك نموونه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و سیسته‌مه دروستكراون. به‌ڕای لێكۆڵه‌ران، گۆگڵ هه‌وڵ ده‌دات بۆ ده‌ستخستنی زانیاری گرنگ و به به‌ها له‌باره‌ی هاوبه‌شه‌كانییه‌وه تا به‌كاریبهێنێت بۆ فرۆشتنی ڕیكلام و ئاگادارییه‌كان به نرخێكی تایبه‌تی، نه‌ك بۆ ده‌ستخستنی پاره له‌ڕێگه‌ی فرۆشراوی ئامێره‌كانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه كۆمپانیاكانی (نۆكیا، وریسێرش ئێن موشن) ده‌یكه‌ن
لة سايتى
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home