
ئێمه ڕۆژانه گوێبیستی جۆره‌ها زاراوه‌ی نوێ ده‌بین یه‌ك له‌و زاراوانه‌ی كه ئێستا له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا بڵاوبۆته‌وه فایبه‌ر ئۆپتێكه مانای ئه‌م زاراوه‌یه له‌زمانی كوردیدا كێبڵی ڕوناكی یان تیشكی ده‌گه‌یه‌نێت كه ته‌كنه‌لۆژیاو داهێنانێكی نوێی گواستنه‌وه‌ی داتا‌و زانیارییه‌كانه
سه‌ره‌تای داهێنانی ئه‌م ته‌کنۆلۆژیایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی 1970. به‌ڵام دوای ساڵانی 1990 به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان له زۆربه‌ی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی ئه‌مریكاو ئه‌وروپا و جیهان به‌کارهێنراوه بۆ گواستنه‌وه‌ی داتاوزانیارییه‌كان، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی دابه‌زینی نرخی قسه‌کردن به‌ته‌له‌فۆن. گرنگی ئه‌م ته‌کنۆلۆژیایه له‌وه‌دایه که توانای گواستنه‌وه‌ی داتاوزانیارییه‌کی زۆری هه‌یه‌و ده‌گاته نزیکه‌ی
80 Gb/sec - 10 Gb/sec
که پێکهاتبێت له ته‌له‌فۆن، ته‌له‌فزیۆن، ئینته‌رنێت، ..هتد که هیچ ته‌کنۆلۆژیایه‌ک له بواری گه‌یاندن توانای هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو زانیارییه‌ی نییه. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی ئه‌م ته‌کنۆلۆژیایه له هۆكاره‌كانی تری گه‌یاندن جیا ده‌کاته‌وه ئه‌مانه‌ن
ــ تێکه‌ڵ نه‌بوونی تۆڕه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ کاره‌با و جۆره‌کانی دیکه‌ی گه‌یاندن
ــ کایه‌ی موگناتیسی کار ناکاته سه‌ری
ـ توانای ڕاکێشانی بۆ دووری زۆر هه‌یه تاکو 100كیلۆمه‌تر به بێ ئه‌وه‌ی ریپێته‌ری بۆ به‌کاربهێنرێت
ــ کێشی که‌مه و نه‌رم و شله، توانای گونجانی هه‌یه
ــ له ده‌ستدانی پاوه‌ری زۆر که‌مه
هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ش وایكردووه كه فایبه‌ر ئۆپتێك ببێته هۆی به‌رپابوونی شۆڕشێكی مه‌زن له‌بواری گه‌یاندن
Nzar Rauf
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home